AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٧ ١١:٤٨

عێراقچی: سووریا لە بڕیارداندا سەربەخۆ بوو

عێراقچی: سووریا لە بڕیارداندا سەربەخۆ بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دەوڵەتی سووریا دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو و لە بڕیارداندا سەربەخۆیانە دەجووڵایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ لەگەڵ کەناڵی "العد"ی میسر، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و سووریا و دەستێوەردانەکانی ڕژیمی زایۆنی و پەیوەندی و هەڵوێستەکانی ئێران دوا.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە لێکدانەوی گۆڕانکارییەکانی سووریای لە دوو گۆشەنیگاوە دەرەوەیی و ناوخۆیی، وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە بەشێکن لە پلان و پڕۆژەیەکی گەورەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە وەک خەونێک بۆ ناوچە دیتراوە و دەبینین کە هەوڵ دەدرێ دەفرایەتی وڵاتانی ناوچە بەتاڵ بکرێتەوە و بەمجۆرە هەر چەشنە بەرخۆدانێک لە بەرامبەر ڕژیمی زاینی لەناو ببرێت.

وتیشی: یارمەتی ئێران بە سووریا پەیوەست بوو کە داخوازی دیمەشق بۆ یارمەتی وەرگرتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ئێمە بەدەنگ ئەو داخوازییەوە چووین و دوای تێکشکاندنی تیرۆریزم گەڕاینەوە و هیچ دەستێوەردانێکمان نەبوو لە پەیوەندییەکانی دەوڵەت و گەلی سووریا و هەڵسوکەتی دەوڵەت لەگەڵ شۆڕشیان و دژبەرانی.

عێراقچی بە ئاماژە بە ڕۆڵی ڕاوێژکارانەی ئێران لە سووریا، جەختی لە سەربەخۆیی دەوڵەتی سووریا بۆ بڕیاردان کرد و وتی: ئێمە تەنیا لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانەدا هەوڵمان دا بەشار ئەسەد بە ئاراستەی چاکسازی سیاسیدا ببەین و پێشنیارمان پێدا لەگەڵ شۆڕشییەکان و تورکیادا دانوستان بکات، بەڵام ئەو بڕیاری خۆی دابوو و لای وابوو کە تا تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی نەکشێتەوە، هیچ هەنگاوێک بۆ دانوستان هەڵناگرێتەوە.

News ID 53297

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha